سەرەتای مانگی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت
لاڤە
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣
٧٠٠
فەیسەڵ نائلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو حکومەت پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و ھەوڵیش دەدات بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم خاڵە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم، بەر لەوەی پڕۆژە یاساکە رەوانە بکات.
ئەحمەد فەواز ئەندامی لیژنەی یاساییش دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، جەختیشیکردەوە لە گرنگی پەسەندکردنی لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و جێبەجێکردنی پڕۆژە راگیراوەکان.
وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی زیادکردن و ھەموارکردنی بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەی ھەیە و کوتلە سیاسییەکانیش لێکتێگەیشتنی زۆریان کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم.