عێراق چارەنووسی ١٦٠٠ تیرۆریستی داعش و خێزانەکانیان لە کەمپی ھۆل یەکلادەکاتەوە
هەژار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣
١٨٧
تورکی عەتبی، سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بەدواداچونەکانیان بۆ ئەو تیرۆریستە عێراقییانە و کەسوکارەکانیان، کە تائێستا لە کەمپی ھۆل ماونەتەوە، لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدان، بۆیان دەرکەوتووە لەئێستا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ تیرۆریستی عێراقی و ژن و منداڵەکانیان لەو کەمپە.
وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەیانەوێت ئەو تیرۆریستانە، ژن و منداڵەکانیان بگەڕێنێتەوە، بە ھەر رێگەیەک بێت دادگایی بکرێن، چونکە مانەوەیان لەو کەمپە وەک بۆمبێکی چێندراو وایە، لە ھەرکاتێکدا بێت دەتەقێتەوە.