لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان: ئەستەمە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت
هەژار
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٧٥
شیروان دوبەردانی سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندوە، چاوەڕوانی ڕەشنوسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن لەسەر بنەمای رێککەوتنی نێوان لایەنەکان.
وتیشی، ئەستەمە لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا ئەو ھەڵبژاردنە بکرێت، چونکە تائێستا لایەنە سیاسییەکان رێکنەکەوتوون و یاساکانی کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردنیش ھەموارنەکراونەتەوە.
لای خۆیەوە، محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، تائێستا ھیچ جۆرە رێککەوتنێک لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکراوە کە بە سانت لیگۆ یان تێکڕا یاخود فرەبازنەیی بێت.