وتەبێژی حکومەتی عێراق: گفتوگۆکانی وەفدی عێراق و ئەمریکا ئەرێنی بوون
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٦٦
دوای گەڕانەوەی وەفدی باڵای حکومەتی عێراق لە واشنتۆنەوە بۆ بەغداد، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و گەنجینە و یەدەگی فیدراڵی و کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاشکاوانە بوون و ئەنجامەکانیش زیاتر ئەرێنی بوون.
ئاشکرایکرد، لەسەر بەرزکردنەوەی بەھای دینار، ھەردوو لایەن گەیشتوونەتە میکانیزمێکی نوێ و جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی، بەم نزیکانەش بەھای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیردەبێت.