سودانی: دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکانی تشرین ئاشکرا دەکەین
گۆران
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٣٤
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، پشتیوانی لە رێکارە یاساییەکان بۆ دەرخستنی راستییەکان دەکرێت، و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا خۆپیشاندانێکی بەرفراوان سەرانسەری عێراقی گرتەوە و ھاوڵاتیان دژی گەندەڵی و نەبوونی خۆپیشاندان رژانە سەر شەقامەکان، ھاوکات گروپێکی چەکداریش کەوتنە نێو خۆپیشاندەران و کوشت و بڕ و رفاندن و بێسەروشوێنکردنیان ئەنجامدا بەو ھۆیەوە نزیکەی ٨٠٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٧ ھەزاری تریش برینداربوون.