دەستەی دەستپاکی عێراق: لە ١٤ پڕۆژەدا بە بەھای زیاتر لە ٣٧ ملیار دینار گەندەڵی کراوە
هادی
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٣٣
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی بەدواداچونەکان بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی دارایی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا، لە ١٤ پڕۆژەی دروستکردنی رێگەوبان و قیرکردندا، بە بەھای ٣٦ ملیار دینار گەندەڵی کراوە.
راشیگەیاندوە، ھەمو گەندەڵییەکان لە سنوری پارێزگای دیالە ئەنجامدراون، پارەکان بە جۆرێک گەندەڵییان تیادا کراوە کە تێچووی پڕۆژەکان بە زۆر زیاتر لە تێچووی راستەقینە دیاریکراون، ھەروەھا بە بەھای ملیارێک و زیاتر لە ٢٩٢ ملیۆن دینار لە دابینکردنی پێداویستیی خوێندنگەکانی ھەمان پارێزگا گەندەڵی ئەنجامدراوە.