عەلی عەلاق: پابەندین بە جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
٨٧٨
"عەلی عەلاق" لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ تۆڕی میدیای عێراقی رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی پابەندە بە جێگیرکردنی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ھەنگاوەکانیان لەوبارەیەوە جدین و پشتیوانی ھەموو لایەنەکانیشیان وەرگرتووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
"عەلی علاق" وتیشی، دانوستانەکانیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەرھەمدار بووە و سەکۆی ئەلکترۆنیش بۆ پاراستنی کەرتی بانکی و بانکی ناوەندی بووە لە روبەڕوبوونەوەی گرفت لە حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش خزمەت بە ھەموو لایەنەکان دەکات.