سەرۆکی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٣ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٥٨
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختیان لە بەھێزکردنی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کردەوە و ھەردوولا دەستووریان وەک بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ناوبرد.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی و نیشتمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەک مافی ھەموولایەک پارێزراوبێت و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.