سەرۆک کۆمار لەگەڵ وەفدێکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە
١٢ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٠٤
لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە دواپێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان دا و یەکخستنی ھەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان دووپاتکردەوە.
ھەروەھا سەرۆک کۆمار سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێکی ڕاستەقینە و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و قانون و بەرژەوەندی وڵات، وتیشی، عێراقییەکان چاوەڕێی دەستکەوتی گرنگن بەتایبەت پەسەندکردنی بودجە و یاسای نەوت و غاز بەو پێیەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە.