سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٣
٤٦٣
نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و ماتەمی و ھاوخەمی خۆی بۆ گەلی تورکیا و کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی چەند رۆژی رابردوو دەربڕی و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.
ھەروەھا ھاودەنگیی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی تورکیا دووپاتکردەوە لەو دۆخە کارەساتبارەی ھاتۆتەپێشەوە.
لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق و گەلی عێراق کرد بۆ ھاوسۆزییان لەبەرامبەر کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە.