سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجامدا
هەژار
٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٦٦٢
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ھاوخەمی خۆی دەربڕی بۆئەو کارەساتەی بەھۆی بومەلەرزەوە سوریای گرتەوە.
راشیگەیاند، حکومەت و گەلی عێراق ھاوخەمی تورکیایە و سوریایە و ئامادەشن بەھەموو شێوەیەک ھاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن.
ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رایگەیاند، گەل و حکومەتی عێراق بەھەموو شێوەیەک ئامادەن ھاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە بکەن.