جەمال کۆچەر: حکومەت دەیەوێت دۆلار بگەڕێتەوە بۆ ١٤٨ ھەزار دینار
ئایار
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٨٤٢
جەمال کۆچەر رایگەیاند، حکومەتی عێراق ھەوڵی بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار نادات، بەڵام بەرزبوونەوەی بەھاکەی بەرامبەر دینار، دەگەڕێتەوە بۆ یارییە ئابووری و سیاسییەکان و بەکارھێنانی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بە فشاری بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا، ھەروەھا بردنەدەرەوەی دراوی قوورس لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بە رێگەی نایاسایی.
راشیگەیاند، تائێستاش رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت و بانکی ناوەندییدایە و حکومەت ھەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی بەھای دۆلار بۆ ١٤٨ ھەزار دینار دەدات.
لە ماوەی رابردوودا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەھای ١٠٠ دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ بە ١٤٥ ھەزار دینار جێگیر دەکەن.