سەرۆک کۆماری عێراق لەیادی دامەزراندنی سوپا پەیامێکی بڵاوکردەوە
رێبوار
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٩٠٥
د. لەتیف رەشید لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فەرماندە و سەربازانی سوپا کردووە کە ھاوشانی یەکەکانی تری ھێزە چەکدارەکان، بەشدارییان لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنە گەورەکەدا کرد بەسەر تیرۆردا.
راشیگەیاندوە، قوربانیدانی سوپا و تەواوی ھێزە چەکدارەکان، ھەر لە پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانە بوون کە ڕێگایان ڕۆشنکردەوە و شکۆمەندی نەتەوەیییان پاراست و سەری عێراقییەکانیان بەرزکردەوە.
سەرۆک کۆمار پەرۆشی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ چەسپاندنی بەھاکانی پیشەیی سەربازی و چەسپاندنی پرەنسیپە پیشەییەکانی سوپایەکی بوێر و دڵسۆز بۆ گەل و قوربانیدانەکانی لە پێناو وڵاتدا.