محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێورەسمی ساڵیادی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس رایگەیاند، ئەوەی روویدا پێشلکارییەکی روونە بۆ سەر خاکی عێراق و تێپەراندنی  یاسا نێودەوڵەتیەکان بوو.

سودانی رونیشکردەوە، کاری حکومەتی نوێ بنیادنانی سەروەرییەکی  پتەوە بۆ خاکی عێراق و رێگە بە ھیچ کەس و لایەنێک و وڵاتێک نادات کە بیکاتە ئامانج.

سودانی راشیگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە چاکسازییەکانیان و روبەربوونەوەی گەندەڵی، چونکە لە ئێستادا گەندەڵی بووەتە گەورەترین ھەڕەشە بۆ سەر عێراق. 

سەبارەت بە خاڵە سنوریەکانیش سودانی ئاماژەی بەوەکرد، قاچاخیکردن لە خاڵە سنورییەکان بووەتە دیاردە و ئەوەش زیانی بە ئابووری وڵات گەیاندوە و دەبێت رێگری لێبکرێت.