مەزھەر محەمەد راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، ئاماژە داراییەکانی ساڵانەی عێراق دەریدەخەن زیادەیەکی زۆری پارە ھەیە کە دەگاتە ١٥%ی  تێکڕای بەرھەمی  ناوخۆیی، ئەو رێژە بەرزەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ سەقامگیری لە ئابوری نیشتمانی و بەرزکردنەوەی رێژەی یەدەگی دراوی بیانی.

رونیشیکردەوە، لە دەرئەنجامی ئەو رێوشوێنە پتەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی نەختینەوە گیراونەتەبەر بۆ جێگیرکردنی بەھای فرۆشی دراو، چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ بۆ ١٤٦ ھەزار دینار جێگیرببێت.