چوارچێوەی ھەماھەنگی: کازمی داوای لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردووە بیپارێزن
هەژار
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٠٤٤
جەبارعەودە مەعموری سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق زۆربەی کاتەکانی لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغداد و بەرەسمیش داوای لە باڵیۆزخانەکە کردووە بیپارێزن لە بەرامبەر ئەو ھەڕەشە و مەترسییانەی لەسەریەتی.
وتیشی، کازمی ھیچ جۆرە ھەڕەشە و مەترسییەکی لەسەر نییە، بەڵکو تەنھا ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر دۆسێی گەندەڵی لەسەرە و دەستگیرکردنیشی تەنھا فەرمانی دادگاوە، چونکە بەڵگە و زانیاری تەواو و باوەڕپێکراو لەسەر گەندەڵی و کارە نایاساییەکانی کۆکراوەتەوە.