لیژنەی دارایی: بەھای دۆلار دیارترین ئاستەنگی بەردەم پڕۆژە یاسای بودجەیە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١٬٦٠٧
ئیبراھیم عەنبەکی ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە ھێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ماددەکانی نەگەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ئەوەش پێویستی بەوەیە پەلە بکرێت لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاکو چەند خوێندنەوەیەکی بۆ دەکرێت و دەگاتە داڕشتنی کۆتایی.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ناجێگیری بەھای دۆلار و دیاریکردنی بەھاکەی لە بودجەدا دیارترین ئاستەنگی بەردەم پەسەندکردنیەتی، جگە لەوەش ھێشتا چەند ماددەیەکی نەخراونەتەروو بۆ گفتوگۆ لەبەرئەوە پەسەندکردنی بودجە دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیسان .
بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەگاتە ١٤٠ ترلیۆن دینار کە یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا بگاتە ئەو قەبارەیە.