کەشناسی عێراق ھۆشداری دەدات لە روودانی لافاو لە پێنج پارێزگا
کوردسات نیوز
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٥٦
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک و باران بارین پارێزگاکانی وڵاتەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
راشیگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لافاو ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکانی دیالە و میسان و واست و بەسرە و موسەنا دەگرێتەوە، لە دوێنێشەوە لافاو ناوچەیەکی خۆرئاوای شاری "عنە"ی لە پارێزگای ئەنبار گرتووەتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیشی کردووە ئەو باران بارینە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ چەند رۆژی داھاتووبەردەوام بێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ئاگادار بن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.