بانکی رەشید رایگەیاندوە، ئەو کەسانەی بۆ گەشتکردن پێویستیان بە دۆلارە، دەتوانن راستەوخۆ لە لقەکانی بانکی رەشید ھەر دۆلارێک بە ھەزار و ٤٦٥ دینار بکڕن، واتە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی پێویستییانە لە ١٠ ھەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

بانکی رافیدەینیش ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر راسپاردەی بانکی ناوەندی عێراق و وەک ھەوڵێک لەپێناو کەمکردنەوەی بەھای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا، بڕیاریداوە لە رۆژی شەممەوە راستەوخۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاوڵاتیان بفرۆشێت بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی ھاوڵاتیان پێویستییانە لە ١٠ ھەزار دۆلار زیاتر نەبێت.