وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەربازێکیان لە ھێزەکانی مارێنز کە بەشداری کردووە لە ئۆپراسیۆنەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق کوژراوە. 

رونیشیکردووەتەوە، سەربازەکە ناوی "سامویل دی لیچ"ە و تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە ١٩ی ئەم مانگە کوژراوە و رووداوەکە لە کاتی جەنگ و ئۆپراسیۆندا نەبووە، بۆیە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەربازانی ئەمریکی و بیانی لە ناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە لایەن گروپە چەکدارەکانی دەەوەی یاسا لە عێراق بە ئامانج دەکرێن و داوایان لێدەکرێت لە خاکی عێراق بکشێنەوە.