رێکخراوی راسد: رێژەی ھەژاری لە عێراق بۆ ٣٥% بەرزبووەتەوە
ئاکار
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٨٥
"عەبدولرەزاق سوڵتانی" سەرۆکی رێکخراوەکە بڵاویکردەوە، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان و نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەرییە خراپەکانی گەندەڵییان دەرخست.
وتیشی، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تائێستا، ٢٥٠ ترلیۆن دینار لە عێراق دیارنەماوە و ٣١٢ ملیار دۆلاریش براوەتە دەرەوەی وڵات.
سەرۆکی رێکخراوەکە باسی لەوەشکرد، شەش ھەزار پڕۆژەی وەھمی بە بڕی ١٩٠ ملیار دۆلار ھەیە کە پارەکەی دەچێتە گیرفانی گەندەڵکارانەوە لەبری ئەوەی بچێتە خەزێنەی دەوڵەت.
وتیشی، بەھۆی گەندەڵییەوە، رێژەی ھەژاری لە عێراق بۆ ٣٥% بەرزبووەتەوە بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەکە، بەشێوەیەک پارێزگای موسەنا لە پێش پارێزگاکانی ترەوەیە و رێژەکە دەگاتە ٥٢%.