پاتریک رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لەبارەی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی دوورمەودای لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەیە، ئەوەش ھۆکارە بۆ بەردەوامبوونیان لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش.

جەختیشیکردەوە، تیمە راوێژکارییەکانیان بەردەوامن لە مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی توانای سەربازییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش.

ماوەیەکە پەلامارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق زیادیانکردووە و رۆژی دووشەممە لە بۆسەیەکدا لە گوندی ئەبوبالی سەر بە پارێزگای دیالە ھەشت کەسیان کوشت.