نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی ھەژاران و ئەو کەسانەی کە داھاتیان کەم و سنوردارە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا بڕیاردیدا پێنج جۆر لەو بەشەخۆراکانەی مانگانە بە ھاووڵاتیان دەدرێت، بڕەکەیان زیاتر بکرێت.

روونیشیکردەوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا بۆ ھەر ھاووڵاتییەک کیلۆیەک شەکر و زەیتێکی یەک لیتری و  ٢٠٠ گرام چا و ٢٥٠ گرام شیر و کیلۆیەک ئاردی سفر دابین بکرێت.