وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ماڵی ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی کرد
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٣٢
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردوەتەوە، وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی "کریستن ریچارد" راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری نێردەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق. چوونەتە ماڵی ئایەتوڵا سەید "عەلی سیستانی" لە پارێزگای نەجەف.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان باسیان کردووە، ئامانجی ئەو سەردانە بۆ ئەوەیە دوایین کار و پێشھاتەکانی ئەو تیمە نێودەوڵەتییە سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش، بخەنەڕوو.