داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ناحیەی ریازی گرتەئەستۆ
هەژار
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٧٨
دوای ئەوەی تەقینەوەیەک ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی لە گوندی سەفرە سەر بەناحیەی ریاز لە سنوری پارێزگای کەرکوک کردەئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رایگەیاند، لە بەرامبەریشدا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەیامێکی ھەڕەشەئامێزی ئاراستەی داعش کرد و رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی تۆڵەتان لێدەکەنەوە و زۆر بە قورسیش باجەکەی دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیەش پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە و رایگەیاندوە، ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.