شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەناوبردنی مۆڵگەیەکی داعشی لە کەرکوک راگەیاند
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٨١٠
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٨١٠
لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە غەززە ٣٣ كەس كوژراون، كۆی ژمارەی كوژراوانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٤ هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی كەرتی غەززە ٣٣ كەس كوژراون، ١٣٧ كەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەززە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ـەوە تائێستا ٤٤ هەزار و ٣٠٠ كەس كوژران و ١٠٥ هەزار و ٧٠ كەسیش برینداربوون كە زۆربەی كوژراو و بریندارەكانیش ژن و منداڵن.
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، سزای بكوژی خواناس وریا گەنجە شانۆكارەكەی قەزای چەمچەماڵ لە زیندانی هەتاهەتاییەوە بۆ لەسێدارەدان گۆڕی.
سەرچاوەیەك لە كەسوكاری خواناس وریا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای خۆیان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی بۆ دۆسییەی كوشتنی خواناس وریا كردووە و سەرەنجام، ماددەی سزادانی بكوژی خواناسی لە تیرۆرەوە گۆڕاوە بۆ كوشتن، بەوپێیەی بكوژ لەكاتی رۆژدا و بە بەرچاوی هاووڵاتیانەوە تاوانەكەی ئەنجامداوە، بەوهۆیەشەوە سزای ناوبراو لە زیندانی هەتاهەتاییەوە گۆڕدراوە بۆ لەسێدارەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە، دادگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە سزای بكوژی خواناس لە زیندانی هەتاهەتاییەوە دەگۆڕن بۆ لەسێدارەدان.
ئێوارەی رۆژی ٢٢ـی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، خواناس وریا كە گەنجێكی شانۆكاری تەمەن ٢٥ ساڵ بوو، لەناوبازاڕی قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە دەسترێژی گولـلەی لێكراو و كوژرا، دواتریش لە ماوەیەكی كەمدا بكوژەكەی دەستگیركرا.
بڕیارە سبەینێ قۆناغی سێهەمی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بژمێرەکان زیاتر لە ٧٠ پرسیار لە هاووڵاتیان دەکەن، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ئەمە چەقی پڕۆسەی سەرژمێرییە".
سەرژمێری گشتی لە هەرێمی دوای ئەنجامدانی دوو قۆناغ، لە سبەینێ شەممەوە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، قۆناغی سێیەم و کۆتایی دەستپێدەکات و پرسیار لە هاووڵاتیان دەکرێت سەبارەت بە وردەکاری ژیانیان.
پێشتریش سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە زۆر گرنگە و بە چەقی پڕۆسەی سەرژمێری دادەنرێتدادەنرێت.
ئەو پرسیارانەی کە بژمێرەکان دەیکەن بریتین لە؛
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.