بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارتی گواستنەوەی عێراق، دوای ئەوەی لە رێگەی نزیکەی ٣٠٠ چاودێری ئاسمانییەوە کایەی ئاسمانی عێراق چاودێری ورد دەکرێت ژمارە ئەو فڕۆکانەی ئاسمانی عێراق تێدەپەڕێنن زیادیان کردوە و رۆژانە گەیشتووەتە ٨٠٠ فڕۆکە.

ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بە سەر ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن زیادیان کردوە، بە جۆرێک پێش ساڵی ٢٠٢١ ڕۆژانە تەنیا ١٥٠ فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا ھاتووە، ئەو فڕۆکانەی  بەشێوەی ترانزێت بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ دەبن دەبێتە ھۆی زیادبوونی داھاتی وڵات.