بە پێی پەیامێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد کە دزەی پێکراوە و میدیاکانی عێراق بڵاویان کردوەتەوە، ھۆشداریی دراوە لە وەی ژمارەیەک چەکداری دەرەوەی یاسا لە بەغدادی پایتەخت خەڵک تیرۆر دەکەن.

 فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد ئاشکرای کردوە، ئەو چەکدارانە ئۆتۆمبێلی بێتابلۆ و  جامڕەش و ماتۆڕسکیل بەکار دەھێنن بۆ تیرۆرکردنی ھاووڵاتیان.

ئەو ھۆشدارییە دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا ھەزاران خۆپیشاندەر ڕژابوونە سەر شەقامەکانی بەغداد و دواین خۆپیشاندانیش تشرینییەکان بوون کە لە گۆڕەپانی نسور گردبوونەوە. تشرینییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ ژمارەکیان لێ تیرۆر کرا.