باسم خەشان: خۆپیشاندەران لەبری سەدر لە دژی چوارچێوەی ھەماھەنگی شەڕ دەکەن
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٩٢
باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و کشانەوەی موقتەدا سەدریش لە پڕۆسەی سیاسی، ئاڵۆزییەکانی عێراق زیاتر بووە، چونکە پێشتر خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی ھێمنانە دەکران، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە توندوتیژی و شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان کە کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە جگە لە زیانە ماددییەکانیش.
وتیشی، ئەوەی ئێستا خۆپیشاندەران دەیکەن شەڕێکە لەبری موقتەدا سەدر لە دژی چوارچێوەی ھەماھەنگی، کە پێویستە بە زوترین کات کۆتایی پێبھێنرێت و رێگە نەدرێت لەوە زیاتر خوێنی عێراقییەکان بڕژێت.