عائید ھیلای سەرکردە لە ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق پاشەکشە ناکەین و گرنگ نییە ھەر شتێک ڕووبدات.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی باسی لەوەکردووە، ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی لەچەند ڕۆژی داھاتوودا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکاتەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەوتەی عائید ھلالی، کۆدەنگییەکی نیشتمانی ھەیە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و خزمەتگوزار کە بتوانێت لەسەر ھەموو ئاستە جیاوازەکان ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.