وەزارەتی تەندروستی عێراق نوسین بە زمانی کوردی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی قەدەغە دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
٩٧٨
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی لە کەرکوک بۆ ئەو شوێنانەی کاری تێدا دەکرێت نابێت بە زمانی کوردی بنوسرێت و تەنیا زمانی عەرەبی ڕێگەی پێدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی "ماددەی چوار/ بڕگەی دووەم/ج" لە دەستوری ھەمیشەیی عێراق، بەڵگەنامە ڕەسمییەکان دەبێت بە ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بنوسرێن و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە مۆڵەتە تەندروستیەکان لەکەرکوک بەعەرەبی و کوردی نوسران، ئەوەش بە قۆناغێکی دیکەی تەعریب کردن دادەندرێت لە کەرکوک.