حەلبوسی ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
٣١٨
محەمەد حەلبوسی لە راگەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داواکاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سێ رۆژ ماتەمینی لە ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەینن بۆ گیانی سەرجەم ئەو خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییانە کە بەھۆی رووداوە نەخوازراوەکانی دوو رۆژی رابردوو شەھیدبوون.
ھاوکات حەلبوسی داوایەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داواکارە ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراقدا رابگەیەنێت.
لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردوودا لەناوچەی سەوزی بەغداد ٢٣ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٥٠ی تریش برینداربوون.