وەزارەتی ناوخۆی ئێران: دەروازە سنورییەکانمان بەڕووی ھاوڵاتیانی عێراقدا کراونەتەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
٣٠٥
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە دەروازەی مھران و خوسرەوی و کرمانشا و شەلامجە بەڕووی سەردانکەرانی عێراقی کراونەتەوە، کە بەھۆی ئاڵۆزییەکانی دووی رۆژی رابردووی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویشیکردەوە، سنورە ئاسمانییەکان لە ئێوارەی سێشەممەوە کراونەتەوە و سەلامەتی ھاووڵاتیان پارێزراوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداووە، دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی بەردەوامە و لە ھەماھەنگی بەردەومدان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد.