"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، نابێت ناکۆکییەکانیان لەگەڵ دادگا بێت، وتیشی پشتیوانی خۆپیشاندانەکان دەکەن، بەڵام بەپێی یاسا و دەستور کە دەوڵەت و دامەزراوەکان بپارێزرێت.
 راشیگەیاند، ئەم قەیرانە وادەکات لایەنی نێودەوڵەتی دان بە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا نەنێت. 

ھاوکات "ترکی عوتەیبی" سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە، بەڵام داخستنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری مەترسیدارە و ھەیبەتی دەوڵەت لاوازدەکات و کاریگەری لەسەر چوارچێوە و ھەموو لایەنەکان دەبێت.

وتیشی، ئەو پێشھاتە لێکەوتەی مەترسیداری لەچەند رۆژی داھاتوودا لێدەکەوێتەوە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدەن. 

رەوتی حیکمەش لە زاری "رەحیم عەبودی"یەوە رایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و دەبێت دووربن لە ناکۆکییە سیاسییەکان و نابێت فشاری لەسەر دروستبکرێن بۆ لایەنگریکردنی لایەنێک دژی لایەنێکی تر. 

ھەر لەدرێژەی کاردانەوەکاندا، سەندیکای پارێزەرانی عێراق بۆ پشتیوانی ئەنجومەنی دادوەری کارەکانیان ھەڵپەسارد.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان رێگەنادەن خۆپیشاندەری دیکە بچنە بەردەم ئەنجومەنەکە.