نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری ھاتە دەنگ
٢٣ی ئابی ٢٠٢٢
١٬٢٤٢
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە سیاسییەکانی عێراق، بەڵام ھەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە ھێرشە بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراتی و عێراق بەرەو رەوشێکی خراپتر لەئێستا پەلکێش دەکات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشیکردووەتەوە، لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و ئاشتیانە و دوورکەوتنە لە زمانی خۆسەپاندن و بەکارھێنانی ھێز.
راشیگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو جموجوڵانە بێدەنگ نابێت و ھیوادارن ئەو رووداوانە بە ئامانج گرتنی گەل و دەوڵەت نەبێت و دەسەڵاتێکی سیاسی نوێ بەسەر عێراقدا بچەسپێت.