وەزیرەکەی سەدر: ناکۆکییەکان لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی زیادیکردووە
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢٢
٧٦٢
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لە نوێترین پەیامیدا لە فەیسبوک بە ١٠ خاڵ رەوایەتی بە خۆپیشاندانەکان داوە.
ساڵح محەمەد عێراقی رایگەیاند، پشتیوانی بۆ شۆڕش زیادیکردووە، تەنانەت بەشێک لە کوتلەی سوننە و شیعەکان لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەخت و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و ھەموارکردنەوەی بەشێکی دەستورن.
وتیشی، ناکۆکی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی زیاتر بووە و نەیانتوانیوە حکومەتێکی تاقیکراوە پێکبھێنن کە لەلایەن مەرجەعیەتیشەوە نەھی لێکراوە و گەل رەتیدەکاتەوە.
ساڵح محەمەد عێراقی راشیگەیاندووە، رەتکردنەوەی کۆبوونەوە و دیبەیتی راستەوخۆ لەبەردەم گەل و ئاشکرا بوونی گەندەڵکاران رەوایەتی زیاتری بە خۆپیشاندانەکان داوە، بۆیە تاقیکراوەکان جارێکی تر تاقی ناکرێنەوە و چاوەڕێی ئاشکرا کردنی سەرچاوەی گەندەڵی گەورەترن.