موقتەدا سەدر داوای لە ھەموو لایەک کردووە لە بەرامبەر سیاسەتی پەراوێزخستنی عێراق، چاوەڕوانی ھەنگاوی داھاتوویان بکەن و دەشڵێت، چاوەڕوانی ئەوە مەکەن گفتوگۆی نھێنی بکەن و لەمەودا ھیچ شتێک لە گەل ناشارێتەوە و لەگەڵ گەندەڵکاران و ئەوانەی دەیانەوێت بیکوژن دانیشتن و گقتوگۆ ناکات. لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر باسی لەوەکردووە، لە پێناو گەلی عێراق و ئاشتی کۆمەڵایەتی سازشی زۆریانکردووە.