وەزارەتی بەرگری عێراق تەواوکردنی قۆناغی دووەمی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لە سێگۆشەی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا و تورکیا ڕایگەیاند.

لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، کارکردن بۆ دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەسێگۆشەی سنوری عێراق لەگەڵ تورکیا و سوریا بەردەوامە و  بڕیارە ١٥ کیلۆمەتر لە سنورەکە دیواری کۆنکرێتی دروستبکرێت.

عێراق بە سەدان کیلۆمەتر سنوری ھاوبەشی لەگەڵ سوریا ھەیە، دانانی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنورەکانی، بۆ ڕێگریکردنە لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو خاکی عێراق.