پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری ورد و  دوای ٩٠ ڕۆژ لەبەدواداچون ولێکۆڵینەوە ، ئەمرۆ ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک بە ھاوکاری و چاودێری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، تۆڕێکی ھاوبەشی تیرۆریستیان دەستگیرکردوە کە چەندین سەرکردەی شانە نوستووەکانی داعشی لە خۆگرتوە و تێوەگلاون لەکوشتنی ئەندامانی حەشدی شەعبی و کەسایەتی ھۆزەکان و ژمارەیەک ئەفسەری سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای کەرکوک.

ھەروەھا تێوەگلاون لە ھێنانی خۆکوژ لە دەرەوە بۆ ناوەوەی عێڕاق کە چالاکیەکانیان لە نێوان کەرکوک و بەغداد ئەنجامداوە .