دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی راسپارد  بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت ، ئەمرۆش وەزیری نەوت سەردانی وەزارەتی دارایی کرد و ئەرکی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکەی گرتە دەست.

وەزیری دارایی بە وەکالەت لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی نەوت جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە پرۆژەی چاکسازی ئابوری کە لەلایەن عەلی عەلاوییەوە پشتیوانی کراوە، بە پێویستیشی زانی رۆڵی وەزارەتی دارایی پەرەی پێبدرێت بەو پێیەی یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت و بەرپرسە لە نەخشەکێشانی سیاسەتی دارایی گشتی دەوڵەت.