ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم داواکارییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێدەکات
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
٨٨٠
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دەرئەنجامی سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد و سەردانی وەزیری رۆشنبیری بۆ ئەرمینیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
دواتریش پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی لەبەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەیەکی تریشدا وەزیری شارەوانی راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاو بۆ ھاووڵاتیان پێشکەشدەکات، لەکۆتایشدا چەند پێشنیازێک بۆ جێبەجێکردنی بابەتی خانەنشنینی پلە تایبەت و باڵاکان لە یاسای چاکسازی دەخرێنەڕوو.