ھاوپەیمانی نەسر: داواکارییەکانی سەدر گەورەترن لە دەسەڵاتەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
٣٢٢
عەقیل ردەینی سەرکردەی ھاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای ئاڵۆزبوونی زیاتری رەوشی سیاسی و پەنابردن بۆ خۆپیشاندان، ھیچ چارەسەرێک لە ئاسۆدا دیارنیە و وەک ھاوپەیمانی نەسر پێیانوایە تاکە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ دیالۆگ، نەک پەنابردن بۆخۆپیشاندان و دروستکردنی فشار لە رێگەی شەقامەوە.
رونیشیکردەوە، داواکارییە سیاسییەکانی رەوتی سەدر زۆر گەورەترن لە دەسەڵاتەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بڕگەکانی دەستور پەیوەستە بە ھەموو پێکھاتەکانەوە نەک تەنھا پێکھاتەیەک.
سەرکردەکەی ھاوپەیمانی نەسر راشیگەیاند، پشتیوانی بیرۆکەی دیالۆگی گشتگیر لەنێوان کوتلە سیاسییەکان دەکەن و پێویستە دیالۆگ ھەبێت بۆ خستنەرووی دیالۆگی راستەقینە و بەدیھێنانی دیدوبۆچوونی لایەنە سیاسییەکان.