وەزیرەکەی سەدر: چەکدارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی موشەکیان ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کرد
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
١٬١٧٥
ساڵح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدر رایگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار مووشەک ئاراستەی ھەولێر و ئەنبار کران کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی کردوویانە، دواتر پەنایان بردە بەر سوتاندنی نەخۆشخانەکان و وێستگەکانی کارەبا و تەقاندنەوەی تاوەرەکان، تەنھا لە پێناو ئەوەی خۆیان بسەپێنن و رێگری بکەن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
لە بەرامبەریشدا ھاوپەیمانی فەتح کە لایەنێکی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگییە رایگەیاندوە، دوورکەوتنەوە لە دانوستان و گفتوگۆ دەبێتە ھۆی سوتاندنی شەقام و لە ناوبردنی عێراق بە یەکجاری، رەوتی سەدریش ئێستا ئەو رێگەیەی ھەڵبژاردووە و باوەڕی بە گفتوگۆ نەماوە و تەنھا کار بۆ فراوانکردنی قەیران و ئاڵۆزییەکان دەکات لە پێناو سەپاندنی خۆی دەستگرتن بەسەر عێراقدا.