چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ھەوڵی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانە لە دەرەوەی باڵەخانەی ئەنجومەنەکە
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
٨٠٧
(تورکی عەتبی) سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی پێیانوایە پەکخستنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرژەوەندی عێراقدا نیە، لەکاتێکدا دەیان پرۆژەیاسا لە چاوەڕوانیدان دەنگیان لەسەر بدرێت، لەوانەش پرۆژەیاسای بودجە کە بە بڕبڕەی پشتی ژێرخانی ئابوری وڵات دادەنرێت و میکانیزمێکە بۆ پشتیوانیکردنی ملیۆنان ھاووڵاتی.
وتیشی، لایەنەکان سەبارەت بە بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرەوەی باڵەخانەی ئەنجومەنەکە گفتوگۆیان کردووە و ئەگەر گەمارۆدانی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام بێت و گۆڕانکاری لە رەوشەکەدا روونەدات، ئەگەری زۆرە لایەنەکان پەنا بۆ ھەنگاوێکی لەو جۆرە ببەن.