چوارچێوەی ھەماھەنگی: خۆپیشاندەران دۆسییەکانی گەندەڵییان لە پەرلەمان لەناوبردووە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
٤٦٨
عەلی جەمالی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی و ئەندامی لیژنەی نەزاھە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی نەزاھە کاری لەسەر دەیان دۆسیەی گەندەڵی کردووە، ھەندێک لەو دۆسییانە چەندین مانگ بەدواچوون و لێکۆڵینەوەی وردیان تێدا ئەنجامدراوە، بەڵام بەھۆی چوونە ناوەوەی خۆپیشاندەرانەوە بۆ ناو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو دۆسییانە لەناوچوون یان ونکراون.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەزاھە ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆرێک لە پێشێلکاری کراوە لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، پەیوەندیی ھەیە بە بڵاوکردنەوە و لەناوبردنی ئەو دۆسیە و کێشانە، بەو ھۆیەشەوە لیژنەکەیان پێویستی بەچەندین مانگ کارکردنی دیکە دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو دۆسییانەی گەندەڵی کۆبکرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان تێدا دەستپێبکاتەوە.