حکومەتی عێراق نیگەرانە لە دروستکردنی بەنداوی جیزرە لەلایەن تورکیاوە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
٩٢٧
حاتەم حەمید وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق رایگەیاند، ماوەی ١٠ ساڵە حکومەتی عێراق بەرەسمی ناڕەزایی گەیاندووەتە تورکیا لە بەرامبەر دروستکردنی بەنداوی جیزرە لە سەر روباری دجلە، بەڵام حکومەتی ئەنقەرە بەھیچ شێوەیەک گوێی بە ناڕەزایی و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی پشتگوێخستووە و کارەکانی دروستکردنی ئەو بەنداوەش بەردەوامە و بەشێکی زۆریشی تەواو بووە.
وتیشی، ئەگەر ئەو بەنداوەی تورکیا لەسەر روباری دیجلە تەواو ببێت، بەردانەوەی بەشەئاوی عێراق لە لایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی ٥٦% کەمدەبێتەوە و ئەوەش ھێندەی تر کێشەکانی عێراق لە بواری کەمئاوی قورستر دەکات.