موقتەدا سەدر و ھادی عامری کۆدەبنەوە
٦ی ئابی ٢٠٢٢
٥٥٧
ھیواشی خواست، پەنا بۆ دیالۆگ و ئارامگرتن ببرێت و بەپێی چوارچێوە دەستوورییەکان رێککەوتن بکرێت لەسەر رێگەی نوێ بۆ پڕۆسەی سیاسی.
٦ی ئابی ٢٠٢٢
٥٥٧
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبووەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا روونکردنەوەی وردیان پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد.
لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بێپایانی ئاڕاستە سەرۆک و ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کرد لەپای رۆڵ و ماندوبوون و قوربانیدان شەونخونیان بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆرستان و دەستەبەرکردنی ئارامیی و رایگەیاند لەبەرامبەر ئاسایشی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەبێت دەزگا ئەمنییەکانمان چاوپۆشی لە سەرپێچیکاران و پێشێلکارانی قانون نەکەن و هەر تۆمەتبارێک دادگا داوای دەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکەن و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تری ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەخت لەبەردەوامی هەوڵەکان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق کرایەوە بۆ سەرخستنی باشتری پرۆسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا
ئەمڕۆ هاوسەرۆكانی دەمپارتی لەگەڵ سەرۆكی جەهەپە بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان كۆدەبنەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تونجەر باقرهان و تولای هاتیمئۆغولاری هاوسەرۆكانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە ئەنكەرە لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كۆدەبنەوە.
وتیشی، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئاشتی و پرسی كورد لە توركیا و باكوری كوردستان تاوتوێ بكرێت.
ئەو كۆبوونەوەیەش لە كاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممە دەوڵەت بەخچەلی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) لە كۆبوونەوەی پارتەكەی داوای لە دەمپارتی كرد سەردانی زیندانی ئیمراڵی بكەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان كۆببنەوە.
پێشتریش هاوسەرۆكانی دەمپارتی لە وەزارەتی دادی توركیا داوایەكیان پێشكەشكرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.
شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە ئیدلیب بەردەوامە كە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە هەردوولا كوژراون.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكانی سوپای سوریا لەگەڵ چەكدارانی تەحریرشام لە رۆژهەڵاتی ئیدلیب زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە هەردوولا كوژراون و ٢٠ كەسی مەدەنیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٣٢ گوندیش لەلایەن چەكدارانی تەحریرشام دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكیش، حكومەتی دیمەشق هێزێكی بە تانك و تۆپی گەڕۆك و هەروەها ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی سەربازەكان، لە دەوری باسل جێگیركردووە كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای حەلەب و تۆپبارانی چەكدارانی نزیك لە توركیا دەكەن.
لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە، سوپای سوریا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لە باكوری رۆژئاوای سوریا دەستپێكردوە و سوپای روسیاش تێیدا بەشدارە و هاوكاریی رژێمی سوریا دەكات دژی گروپە چەكدارەكان.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.