موقتەدا سەدر: نامانەوێت خوێنی ھیچ کەسێک بڕژێت
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢٢
٧٩٤
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا لەبارەی ڕەوشی سیاسی عێراق ڕایگەیاند، ھەرکەسێک خواستی دەسەڵاتی ھەبێت ٧٣ پەرلەمانتار ناکشێنێتەوە، وتیشی، گەلی عێراق بێَزاربووە لە چینی حکومڕان و دەسەڵاتدار بە ھەندێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدریشەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق قسەی خۆی کردووە و چیتر گفتوگۆ سودی نییە.