دوای ئەوەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچەی عێراق دەگاتە سەرو ٥٠ پلە، بەھۆیەوە پارێزگاکانی"بەغداد، واست، نەجەف، بابل، بەسرە، دیوانیە، موسەنا و دیالە" پشوی ڕەسمییان لەسەرجەم فەرمانگە حکومەییەکان ڕاگەیاند.

ھەر سەربارەت بە پێشبینییەکانی کەش و ھەوا، کەشناسی ھەرێم ئاشکرایکرد، سبەینێ بە بەراورد پارێگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما تیایدا نزمترینە و ٤٣ پلەیە،  بەڵام پلەکانی گەرما لە ھەولێر ٤٥ پلە و لە دھۆک ٤٤ پلە و لە کەرکوک ٤٧ پلە دەبێت.