ماکرۆن پشتیووانی داواکارییەکەی کازمی بۆ دانووستانی لایەنەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢ی ئابی ٢٠٢٢
٦٣٤
سەرۆکی فەڕەنسا، لە تویتێکدا رایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە رەوشی عێراق و پێویستە ئارامی و دانبەخۆداگرتن ھەبێت، وتیشی، پشتیووانی لە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ دیالۆگ و راوێژکردن وەک وەڵامێک بۆ خواستەکانی ھاووڵاتیانی عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەوە و چوونەوە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مانگرتنیان راگەیاندووە.